زایەڵە - وەزارەتی پلاندانانی عێراق داوای لە سەرجەم هاووڵاتییان كرد لە كاتی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی سەرژمێری گشتیدا لە مانگی داهاتوودا لە ماڵەكانیان بمێننەوە و نەچنە دەرەوە.

عەبدولزەهرە هنداوی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕایگەیاند: رۆژانی 20 و 21ی مانگی داهاتوو لە سەرتاسەری عێراق پڕۆسەی سەرژمێری بەرێوەدەچێت، ئەو رۆژە پشوو دەبێت و هەروەها قەدەغەی چوونە دەرەوەش دەبێت.

ئامانجی سەرەكی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی سەرژمێری باشتركردنی ئاستی خزمەتگوزارییەكانە لەسەر بنەمای ئەو سەرژمێرییەی كە دەردەچێت.

داوا لە تاك بە تاكی هاووڵاتییان لە سەرتاسەری عێراق دەكەین لە ماوەی بەڕێوەچوونی ئەو دوو رۆژەی پڕۆسەی سەرژمێریدا لە ماڵەكانیان بمێننەوە، چونكە بابەتێكی گرینگە و سوودی بۆ نەوەكانی داهاتووش دەبێت.

ئەمە لەكاتێكدایە كە پێشتریش ئەنجوومەنی باڵای دانیشتووان بڕیاری دابوو لە رۆژانی 20 و 21ی مانگی داهاتوو قەدەغەی هاتووچۆ لەناو شار و لەنێوان پارێزگاكان رابگەیەنرێت بەهۆی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی سەرژمێری گشتیی لە عێراق.

کامەران کەریم