زایەڵە ـــ یانەی شەباب ئەلاهی به گۆڵلێدانی سەردار ئازموونەوە پلەی سەرووی ڕیزبەندی خولی نایابی ئیماراتی بەدەست هێنا.
لە چوارچێوەی هەفتەی شەشەمی خولی نایابی ئیمارات هەردوو هەڵبژاردەی شەباب ئەلاهی دوبەی و شارجە ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە و لەکۆتاییدا شەباب ئەلئەهلی 2-1 بردەوە و بە 18 خاڵ لە پێشەوەی ڕیزبەندی ئەم پاڵەوانێتییەیە. شاراجتیش بە 15 خاڵ لە پلەی دووەمی ریزبەندیدایە.
گۆڵه کانی یانەی شەباب ئەلاهی لە لایەن میواندار له لایەن سەردار ئازموون لە خولەکی 55 و فێدریکۆ کارتابیا لە خولەکی87 بە لێدانی سزا تۆمارکران هەروەها گیلهێرمی بیرۆ تاکە گۆڵی شارجەی تۆمار کرد لە خولەکی 90+8.
سەعید عێزتئەڵڵاهی و سەردار ئازموون کە لە پێکهاتەی سەرەکی شەباب ئەلاهی بوون بە ڕیزەوە لە خولەکەکانی 73 و 77 گۆڕدران. هەروەها ئازموون لە خولەکی 90+2 ی یارییەکە تووشی کارتی سوور بوو لەلایەن ناوبژیوان و لەسەر کورسی کرایە دەرەوە.
کەژاڵ حەمیدی