زایەڵە - لە هەولێر فەرمانگە و لایەنە پەیوەندیدارەكان راسپێردران، رێوشوێنی پێویست بگرنەبەر و ئامادەكاریی پێویست بكەن بۆ رێگریكردن لە دروستبوونی لافاو، پێش ئەوەی باران ببارێت.

ڕۆژی دووشەممە 28.10.2024 كۆبوونەوەیەكی فراوان لە دیوانی پارێزگای هەولێر بە سەرپەرشتی پارێزگا بەڕێوەچوو، تێیدا ژمارەیەك لە بەڕێوەبەری فەرمانگە و لایەنە پەیوەندیدارەكانی خزمەتگوزاری و شارەوانی بەشداربوون.

بە گوێرەی راگەیاندراوی پارێزگاری هەولێر، ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر سەرجەم فەرمانگە پەیوەندیدارەكانى راسپارد بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست و ئامادەكاریی زیاتر، بە مەبەستی رێگریكردن لە هەر حاڵتێکى نەخوازراو و چارەسەركردنی ئەو خاڵە لاوازانەی کە دەبنە هۆی دروستبوونی پەنگخواردنەوەى ئاوی زیادە.

هەروەها داوای كرد، پاککردنەوەى چەپەرەکانی ئاووەرگرتن و مەنهۆلەکان و خاوێنكردنەوەی ئاوەڕۆكان لە شەقامە گشتییەکان و کوچە و کۆڵانەکانی گەڕەکانى شار بەردەوام بكرێت، جگە لەوە پاککردنەوەى کەند و رێڕەوەکانى ئاوى سروشتى بارانیش كاری زیاتری بۆ بكرێت.

کامەران کەریم