زایەڵە - بە سەرپەرشتیی کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبا، ئەنجومەنی وەزارەتی کارەبا کۆبووەوە.لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار درا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان پڕۆژەی پێوەری زیرەکی کارەبا بەڕێوە ببەن و دەسەڵاتەکان بۆ خوارەوە شۆڕ بکرێنەوە.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا، بڕیار درا دەست بە پرۆسەی چاکسازیی وەرزی زستانە بۆ تۆڕەکانی کارەبا بکرێت.
تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە هەنگاوەکانی پرۆژەی ڕووناکی کارەبای 24 کاتژمێری، سەڕەرای ئەوەی پڕۆژەیەکی گرنگ و ستراتیژییە بۆ چارەسەری بنەڕەتی کارەبا و لەلایەن هاوڵاتییانیشەوە، پێشوازییەکی باشی لێکراوە.
ئەم پرۆژەیە فراوانتر دەبێت و ڕێنماییەکانی پێدانی کارەباش بە پێی واقیعە نوێیەکە هەموار دەکرێتەوە.
کامەران کەریم