زایەڵە ـ نووسینگەی مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوددستان ڕایگەیاند: ئه‌مڕۆ پێشوازیمان له‌ شاندێکی ئەڵمانی بەسەرۆکایەتی پەرلەمانتار بەڕێز سیمتیێ میولەر ، وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی بەرگری ئەڵمانیا کرد.

لە کۆبوونەوەدا پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە و پێشکەوتنەکانی پرۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە و  بارودۆخی ئەمنیی و سەربازیی عێراق و ناوچەکەمان تاوتوێ کرد .

سوپاسیی پشتیوانیی و هاریکاریی ئەڵمانیامان بۆ هێزی پێشمەرگە کرد ، هەروەها پێزانینی هەرێمی کوردستانمان بۆ بڕیاری حکومەت و پەرلەمانی ئەڵمانیا دەربڕی بۆ درێژکردنەوەی ماوەی مانەوەی هێزەکانیان لە هەرێمی کوردستان.

هاوڕابووین لەسەر گرنگیی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە زووترین کاتدا.

دوایین پەرەسەندنەکانی دۆخی ئاڵۆزی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە ، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانمان بوو.

کامەران کەریم