هەڤاڵ سدیق شارەزای كەشوهەوا ڕایگەیاند لە ئەمڕۆ (پێنجشەممە) قۆناغی یەکەمی ناسەقامگیری كەشوهەوا لە هەرێمی كوردستان دەست پێ دەکات بەهۆی هاتنی شێی وه.
ئەمڕۆ لە کاتەکانی خۆرهەڵاتن بەدواوە بۆ کاتی نیوەڕۆ ئاسمان لە ناوچەکانی باشووری کەرکووک و ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و شەپۆڵێکی تاوەباران و هەورەبروسکە ئەو ناوچانە دەگرێتەوە.
کاریگەری ئەم شەپۆڵە هەتا ئێوارە دەبێت و ناو بە ناو بە پچڕ پچڕ ئەگەری دروستبوونی هەوری کەڵەکەبووی باراناوی و هەورەبروسکە هەیە .
شەوی هەینی لەسەر شەممە قۆناغی دووەمی شەپۆڵەکە دەست پێ دەكات كە پێشبینی دەكرێت شەپۆڵێکی سەرتاسەری و باراناوی زیاتر بێت .
کامەران کەریم