زایەڵە - حكومەتی كاربەڕێكەر بڕیاریداوە، ڕسوماتی پولی 'مەقتوع' کە تەنها 1000 دینارە لە خەمڵاندنی موڵک وەردەگیرێت.
بەگوێرەی نوسراوێكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران ئاماژە بەوەش كراوە:
1-بەپێی ماددەی37ـی ڕسوماتی پول ژمارە 71ـی ساڵی 2012ـی هەموارکراو ڕێژەی 1% کە لە خەمڵاندنی موڵک وەردەگیرێت، بکرێت بە ڕسوماتی پولی 'مەقتوع' کە تەنها 1000 دینار بێت.
2-ڕسوماتی تۆمارکردنی موڵک بە ڕێژەی 2% وەردەگیرێت، بەپێی ماددەی 48 لە یاسای ڕسوماتی دادییەکان ژمارە 114ـی ساڵی 1981 بەشێوەیەک هەژماردەکرێت کە 2% ڕسومات وەربگیرێت لە 50% لە خەملاندنی موڵک.
3-بەپێی هەردووخاڵی 1 و 2ـی سەرەوە پێویستە ڕسوماتی تۆمارکردنی موڵک کە بەڕێژەی 3% وەرەدەگیرێت، دابەزێندرێت بۆ ڕێژەی 1% لە خەملاندنی موڵک.
کامەران کەریم