زایەڵە - پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، “چەند تۆمەتبارێکی کە خەڵکی وڵاتی سووریا بوون هەستاون بە دزیکردن لە ژمارەیەک مارکێت و دەرمانخانە و لە کاتی تاوانەکەشدا چەکیان بەکارهێناوە”.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: “ئەو تۆمەتبارانەی دەستگیر کرد، کە هەستابوون بە ئەنجامدانی چەندین تاوانی دزیکردن لە ژمارەیەکی (مارکێت و دەرمانخانە)؛ تۆمەتباران خەڵکی وڵاتی سوریان”.
ڕوونیشیکردەوە: “پاش وەرگرتنی رەزامەندیی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە، تۆمەتباران دەستگیر کران و دانیان نا بە تاوانەکانیان وە لەکاتی ئەنجامدانی تاوانەکە چەکیان بەکارهێناوە بۆ هەر هەڕەشەیەک کە رووبەروویان ببێتەوە”.
ئەوشی خستەڕوو: “لە ئێستاشدا پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و بە پێی ماددەی (443) لە یاسای سزادانی عێراقی دراونەتە دادگا”.
کامەران کەریم