زایەڵە ـــ قوتابخانەی تۆپی پێ لاماسیا، بەئارتقای ڕێئالی مەدرید تۆپی زێڕینی بۆ ئەو یانەیە تۆمار کردووە.
" بارسێلۆنا پاشای تۆپی زێڕینه " ئەم ڕاپۆرتەی گۆڤاری مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ئەوڕۆ چوارشەممە لە لایەن گۆڤاری مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاو کراوەتەوە لەبارەی ئەو ڕیکۆردەی کە یانەی ئیسپانی لە بردنەوەی خەڵاتی باشترین یاریزانی ساڵی جیهانە.
دوایین تۆپی زێڕینی یانەی بارسێلۆنا 2 ڕۆژ لەمەوبەر تۆمار کرا، کاتێک ئەیتانا بۆنماتی، ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئافرەتانی بارسێلۆنا، بە باشترین یاریزانی ئافرەتی ساڵی 2024 هەڵبژێردرا.
مێسی خاوەنی ڕیکوردداری ئەو ڕیکۆردە بوو بە بردنەوەی 7 تۆپی زێڕین لە یانەی بارسێلۆنا.
ڕۆژنامەی ئیسپانی نووسیویەتی 70٪ی براوەکانی تۆپی زێڕین لە یانەی بارسێلۆنا بەرهەمی ئەکادیمیای تۆپی پێی لاماسیا بوون.
بەگوێرەی مۆندۆ، 12 لە 19 تۆپی زێڕین کە یانەی بارسێلۆنا براوەتەوە لە لایەن یاریزانانی قوتابخانەی لاماسیا بوو.