زایەڵە ـــ ئەکرەم عەفیف، ئەستێرەی هەڵبژاردەی قەتەر، بووە باشترین یاریزانی تۆپی پێی ئاسیا بە ئامارێکی دوو ئەوەندە لە تۆمارکردنی گۆڵ بە بەراورد بە ڕکابەرەکەی.
 
 
  "47 گۆڵ لە 40 یاریدا و پاڵەوانێتی ئاسیا" سەردێڕی هەواڵێکی ڕۆژنامەی ئوستادی دەوحەیە سەبارەت بە جیاوازی گەورەی نێوان ئەستێرەی قەتەری ئەکرەم عەفیف و دوو ڕکابەرەکەی بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی پیاوی ساڵی ئاسیا.
عەفیف لە 40 یاریدا 32 گۆڵی تۆمارکرد و 154 ئاسیستی پێشکەش کرد و بە کاریگەرترین یاریزانی ئاسیا دادەنرێت.
 
لە ساڵی ڕابردوودا، ئەستێرەی قەتەری بۆ دووەم جار هەڵبژاردەی وڵاتەکەی کرد بە پاڵەوانی ئاسیا بە درەوشانەوەی لە جامی ئاسیای 2023دا.
له م پاڵەوانێتیه عەفیف 2 خەڵاتی گەورەی باشترین یاریزان و باشترین گۆڵکاری جامی ئاسیاێ بەدەستهێنا.
 
ڕۆژنامەی قەتەر نووسیویەتی ئەکرەم عەفیف بۆ دووەم جار خەڵاتی پیاوی ساڵی ئاسیا لەگەڵ ناکاتای ژاپۆنی و جەبارۆڤی ئۆزبەکستانی بردەوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی "ئوستادی دەوحە" جیاوازی نێوان ئاماری تۆمارکردنی ئەکرەم عەفیف و ئەستێرەی ئوردنی یەزان ئەلنەعیمەت بۆ خەڵاتی پیاوی ساڵی ئاسیا نزیکەی 2 قات بووە.
 
کەژاڵ حەمیدی