زایەڵە - دەیەمین فیستیفاڵی هەنار لە پارێزگای هەڵەبجە دەستیپێکرد.
ئەمساڵیش وەکو ساڵانی ڕابردوو بەشداری فیستیفاڵەکەمان کردووە و ئەمساڵ فیستیفاڵەکە بەشێوەیەکی زۆرجوان ڕازێنراوەتەوە و سەردانیکەران بەرهەمی ناوازە دەبەنەوە.
ئەمڕۆیەکەم ڕۆژی فیستیفاڵەکەیە و ڕۆژبەڕۆژ بەرهەمی جیاوازتر پێشکەش دەکرێت و نزیکەی 600 کەپر بۆ بەشداربووان ئامادەکراوە و دابەشکراوە بەسەر چەند بەرهەمێکدا و لەسەرجەم شاروشارۆچکەکانی کوردستان بەشداربووان بەرهەمی خۆیانیان هێناوە بۆ فرۆشتن.
کامەران کەریم