زایەڵە ـ بەڕێوەبەرايەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان;تەنیا لەم مانگەدا 43 تۆمەتبار لە کەسانی گەورە بازرگان و فرۆشیاری ماددەی هۆشبەر لە هەرێمی كوردستان دەستگیرکراون.
لە بەردەوامی هەوڵەکانمان لە بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان لە سەرەتای ئەم مانگە تاکو 31/10/2024 لە ژمارەیەک چالاکی سەرکەوتوودا کە لە هەر چوار بنکەكانی دهۆك و زاخۆ و سۆران و حاجی ئۆمەران ئەنجامدراون، توانراوە 43 گەورە بازرگان و فرۆشیاری ماددەی هۆشبەر دەستگیر بکرێن.
لەو چالاكییانەدا زیاتر لە 16 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەریش دەستیان بەسەردا گیراوە.
کامەران کەریم