زایەڵە ـ بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی ئاوەڕۆکانی هەولێر :لە تەواوی ناوچەکانی شاری هەولێر و بۆ پاراستنی سەر و ماڵی هاووڵاتیان، ئامادەکاریی تەواویان بۆ ڕێگریکردن لە دروستبوونی لافاو کردووە، لە ئەگەری بارانباریندا.

ئامادەکاریی تەواومان بۆ رێگریکردن لە لافاو لە شاری هەولێر کردووە، هەروەها ڕێکاری پێویست بۆ پاراستنی سەر و ماڵی هاووڵاتیان گیراونەتە بەر، لە ڕۆژانی شەممە تاوەکوو دووشەممە تیمی فریاگوزاری لە حاڵەتی ئامادەباشیدا دەبن."

چاوەڕوان دەکرێت بە بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو، مەترسیی دروستبوونی لافاو لە شاری هەولێر بە ڕێژەیەکی بەرچاو کەم ببێتەوە، ئەوەش بەهۆی ئەو ڕێکارانەی لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە گیراونەتە بەر، وەک دروستکردنی پۆند و بەنداو و پاککردنەوەی کەندە سروشتییەکان و دروستکردنی کەندی دەست کرد لەو گەڕەک و ناوچانەی هەولێر، کە ساڵانە دوای بارانبارین، لافاوی لێ دروست دەبوو.

کامەران کەریم