زایەڵە - ژووری ئۆپراسیۆن و بەڕێوەبردنی قەیران و کارەسات، کات و ئەو شوێنانەی بڵاوکردەوە کە بارانی چڕی لێدەبارێت کە لە زۆربەی ناوچەکان لە کاتژمێر6:00ـی سبەیەوە دەستپێدەکات.
ژووری ئۆپراسیۆن و بەڕێوەبردنی قەیران و کارەسات لە هەرێمی کوردستان بە پشتبەستن بە پێشبینییەکانی کەشناسی، هاونیشتمانییان ئاگادار دەکاتەوە کە سبەی کاتژمێر 6:00 لە هەولێر بارانبارینی چڕ دەستپێدەکات و تاوەکو کاتژمێر 12:00 بەردەوام دەبێت، درەنگانی شەو دەستپێدەکاتەوە تاوەکو کاتژمێر 6:00ـی رۆژی دووشەممە.
لە سلێمانی سبەی یەکشەممە لە کاتژمێر 6:00 بارانبارینی چڕ دەستپێدەکات و تاوەکو کاتژمێر 15:00 بەردەوام دەبێت.
لە دهۆک سبەی یەکشەممە لە کاتژمێر 6:00 بارانبارین دەستپێدەکات و 24 کاتژمێر بەردەوام دەبێت.
لە هەڵەبجە سبەی یەکشەممە لە کاتژمێر 9:00 بارانبارینی چڕ دەستپێدەکات و تاوەکو کاتژمێر 12:00 بەردەوام دەبێت.
لە کەرکوک و گەرمیان سبەی کاتژمێر 9:00 بارانبارین دەستپێدەکات تاوەکو کاتژمێر 12:00 بەردەوام دەبێت، لە زاخۆ و سۆران سبەی لە کاتژمێر 6:00 بارانبارین دەستپێدەکات تاوەکو کاتژمێر 6:00ـی رۆژی دووشەممە، لە راپەڕینیش لە نیوەڕۆی سبەی بارانبارینی چڕ دەستپێدەکات تاوەکو درەنگانی شەو بەردەوام دەبێت.
هەر بەگوێرەی پێشبینیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، زۆرترین بڕی بارانبارین لە هەڵەبجە دەبێت کە 40 بۆ 50 ملیمەترە، لە هەولێر، سلێمانی و راپەڕین 30 بۆ 40 ملیمەتر دەبێت، لە کەرکوک، گەرمیان و زاخۆ ئاستی بارانی پێشبینیکراو 25 بۆ 35 ملیمەتر دەبێت، لە دهۆک و سۆران 20 بۆ 30 ملیمەترە.
کامەران کەریم