زایەڵە - عەلی رەئوف، یەكێك لە نوێنەرانی گشتی مامۆستایانی گرێبەست :سبەی یەكشەممە، بایۆمەتری بۆ مامۆستایانی گرێبەست دەستپێدەكاتەوەو وادەی دابەشكردنی شایستە داراییەكانی مانگی 7 و 8ی مامۆستایانی وانەبێژ ئاشكرادەكرێت.
بۆ ماوەیەکی کاتی رێکارەکان و بایۆمەتری مامۆستایانی گرێبەست راگیرا بو، سبەی یەکشەممە رێکارەکان و بایۆمەتری UPN بۆ مامۆستایانی گرێبەست دەستپێدەکاتەوە.
بۆ مانگەکانی تر موچەی مامۆستایانی گرێبەست لەگەڵ موچەی موچەخۆران خەرج دەکرێت بەتایبەت لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە لەسەر قسەی لایەنی پەیوەندیدار.
مافی فەرمانبەری گرێبەست وەک مۆڵەتی دایکاتی و گواستنەوە، مافەکانی تر لەکاتێکی نزیکدا نوسراوی فەرمی بۆ دەردەچێت.
شایستەی دارایی مانگی 7 و 8ی 2024 لە مانگی 11ی 2024 دابەشدەکرێت وەک شایستەی دارایی وانەبێژی.
کامەران کەریم