زایەڵە - لە نۆ مانگی ئەمساڵدا نزیكەی 37 هەزار كۆچبەر خۆیان گەیاندووەتە یۆنان و بەهۆی دۆخی ناوچەكەوە چاوەڕوان دەكرێت تا كۆتایی ئەمساڵ ژمارەكە بەرزتر ببێتەوە.
دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران رایگەیاند، لە ماوەی نۆ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا ژمارەی ئەو كۆچبەرانەی روویان لە یۆنان كردووە بە رێژەی 25% زیادیکردووە و کۆی گشتیی ژمارەی کۆچبەران نزیکەی 37 هەزار كەس بووە.
دەشڵێت، پێشبینی دەکرێت ئەم ژمارەیە تا کۆتایی ئەمساڵ بگاتە 50 هەزار کەس.
بەرپرسانی یۆنان نیگەرانن لە دەرئەنجامەکانی شەڕی بەردەوامی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەتایبەتی دوای فراوانبوونی لە بەرەی لوبنان و کاریگەرییەکانی لەسەر هەڵاتنی هاوڵاتییانی ناوچەكە لە بەڵا و هەژاری.
کامەران کەریم