زایەڵە - بەشێک لە خوێندکاران لەگەڵ ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی لە حوسێنییەی ئیمام خومەینی (رە) دیداریان کرد.
 ئایەتوڵڵا خامنەیی لەم دیدارەدا جەختی لەسەر ئەوە کردەوە: دوژمنان، بە ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی دەبێت بزانن کە بە دڵنیاییەوە وەڵامی توندیان بۆ ئەو کارانە وەردەگرن کە دژی ئێران و بەرەی خۆڕاگری دەیکەن
ئایەتوڵڵا خامنەیی ئەمڕۆ لە دیداری خوێندکاران ڕایگەیاند: ئێمە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئیستکبار بە دڵنیاییەوە هەموو ئەو کارانەی کە دەبێت و ڕەنگە بۆ ئامادەکاریی گەلی ئێران ئەنجام بدرێت، چ لە ڕووی سەربازییەوە، چ لە ڕووی چەکەوە، چ لە ڕووی سیاسییەوە دەیکەین و سوپاس بۆ خودا، ئێستاش بەرپرسان خەریکی ئەو کارەن.
 
زیاتر وتی: بەدڵنیاییەوە کە جووڵەی گشتیی گەلی ئێران و کاربەدەستانی وڵات بە ئاراستەی ڕووبەڕووبوونەوەی ئیستکباری جیهانی و ئەو ئامێرە تاوانکارییە کە ئەمڕۆ زالە بەسەر جیهانەوە، و بەدڵنیاییەوە هیچ جۆرە کەمتەرخەمییەک ناکەن؛ لەوە دڵنیا بن.
 
ئاماژەی بەوەش دا: بابەت، تەنها بابەتی تۆڵەکردنەوە نییە، بابەت کارێکی لۆژیکییە؛ ڕووبەڕووبوونەوە بەپێی ئایین، ئەخلاق، شەریعەت و بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکانە و خەڵکی ئێران و بەرپرسانی وڵاتیش لەم ڕووەوە درێغی ناکەن. لەوە دڵنیا بن.