زایەڵە - دەستەی ئامادەكاریی فێستیڤاڵی هەڵەبجە بڵاویكردەوە، داهاتی ئەمساڵی فێستیڤاڵی هەڵەبجە ملیارێك و 435 ملیۆن دینار بووە.
 
ئەمڕۆ شەممە، دەستەی ئامادەكاریی فێستیڤاڵی هەڵەبجە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند، لە سێ رۆژی فێستیڤاڵدا سێ هەزار كەس ناویان نووسیووە بۆ بەشداریكردن و 700 كەس بە تیروپشك ناویان دەرچووە لەو ژمارەیەش 250 دوكان بۆ فرۆشتنی هەنار دابینكرابوو، 200 دوكان بۆ بەرهەم و كارە دەستییەكان، 175 دوكان بۆ خواردنە كوردەوارییەكان، 75 دوكانیش بۆ بەرهەمی هەنگوین و وشكە.
 
ئاماژەی بەوەشكرد، لە هەر سێ رۆژی فێستیڤاڵدا دوكاندارەكان ملیارێك و 435 ملیۆن دینار داهاتیان هەبووە.
 
کامەران کەریم