زایەڵە - ڕۆژنامەی "کالکالیست"ی ئیسرائیلی لەڕاپۆرتێکدا وردەکارییەکانی توانای سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ئێرانی لەدوای گورزە ئاسمانییەکەی ئیسرائیل بۆسەر ئەو وڵاتە ئاشکراکردوەو تێیدا باسی لەوەکردوە، سەرەڕای سەرکەوتویی هێرشە ئاسمانییەکەی ئیسرائیل، هێشتا سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ئێران بەبەهێزی ماوەتەوە.
 
لەبەشێکی ڕاپۆرتەکەدا هاتوە، "سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ئێران لەئاڵۆزترین‌و گەورەترین سیستەمەکانی جیهانە، بەوپێیەی پاتری موشەکی دورمەوداو ڕاداری پێشکەوتوو بۆ دیاریکردنی ئامانجە شاراوەکان‌و سیستەمی دژە فڕۆکە لەخۆدەگرێت".
 
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکردوە، هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل سەرکەوتوو بوە لەچونە ناو ئەم سیستەمەو لەکارخستنی چوار پاتری سەرەکیی موشەکی، ئەمەش کاریگەریی زۆری لەسەر بەرگرییەکانی ئێران هەبوە.
 
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، هێرشەکە پاتری موشەکی مەودای دوری ئێس 200و ئێس 400ی کردوه‌تە ئامانج کە ڕوسیا بۆ ئێران دابینیکردوە، ئەمە جگە لەپێگەیەکی پێشکەوتوی ڕادار کە توانای دەستنیشانکردنی ئامانجە ئاسمانییەکانی هەیە تا هەزار کیلۆمەتر لەدورییەوە.
 
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بۆ ئەوەکردوە، سیستمی بەرگریی ئاسمانیی ئێران لەپەنجاکانی سەدەی ڕابردوو بەهاوکاریی ڕۆژئاوا دەستیپێکردوەو دوای شۆڕشی ئیسلامییش بەهۆی هەڕەشەی بەردەوام بەتایبەت لەسەردەمی شەڕی ئێران‌و عێراقدا گەشەیکردو بوو بەتۆڕێکی بەرگریی یەکگرتوو.
 
 
لەڕاپۆرتەکەدا پێداچونەوە بەسیستمی بەرگریی ئێستای ئێران کراوە کە بەرگریی دورمەودای وەک موشەکی سەیاد 3و 4 کە مەودای نێوانیان تا 300 کیلۆمەترو موشەکی ئێس 200و ئێس 400 لەخۆدەگرێت.
 
هەروەها بەرگریی مەودای مامناوەندی وەک "بوک"ی ڕوسیی‌و "سوم خۆرداد"ی ئێرانی‌و بەرگرییە کورت مەوداکانی وەک "پانسیر"و "تۆڕ"ی ڕوسی لەخۆدەگرێت، جگە لەسیستەمی ناوخۆیی.
 
هەروەک ئێران پشت بەوێستگە پێشکەوتوەکانی ڕاداری وەک "قادر" دەبەستێت کە توانای دۆزینەوەی ئامانجەکانیان لەمەودای دورەوە هەیە. ئەم سیستەمە پشتگیریی لەڕاداری مۆبایل‌و تەکنەلۆژیای جامکردنی ئەلیکترۆنی دەکات، ئەمەش وایکردوە توانای