زایەڵە - بە پشتبەستن بە ڕاپۆرتی کەش و هەوا و لەگەڵ بارانبارینی بەخوڕ لە سەرتاسەری پارێزگای کەرکوک.

ڕێبوار تەها مستەفا پارێزگاری کەرکوک ڕێنماییدا بە بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی کەرکوک، سبەی یەکشەممە، دەوامی فەرمی لەسەرجەم قوتابخانە بنەڕەتی و ناوەندی و دواناوەندییەکانی کەرکوک لە سەرتاسەری کەرکوک ڕابگرێت، جگە لە خوێندکارانی تاقیکردنەوەکانی خولی سێیەم. هەروەها بەڕێزیان ڕێنماییدا بە ڕاگرتنی دەوامی فەرمی لە زانکۆ و پەیمانگا حکومیی و ئەهلیەکان، لە پێناو سەلامەتی قوتابیان و خوێندکارانی خۆشەویستمان.

کامەران کەریم