زایەڵە - مەحمود مەشهەدانی، سەرۆكی نوێی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند "ئەو یاسایانەی ناكۆكیان لەسەرە پێویستە بە گفتوگۆ و كۆدەنگی هەموولایەك تێپەڕێندرێن، وكار لەسەر گەڕانەوەی شكۆ بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران دەكەین".
ئاماژەی بەوەکرد "ئەو یاسایانەی كە ناكۆكیان لەسەرە پێویستە بە ڕێككەوتن و گفتوگۆ تێپەڕێندرێن، پێشكەشكردنی پڕۆژە یاسا بێ ڕێككەوتنی پێشوەختە خزمەت بە ئەنجومەنی نوێنەران ناكات و هەڵەیە"
وتیشی "كار لەسەر گەڕانەوەی شكۆ بۆ ئەنجومەنی نوێنەران دەكەین بە جۆرێك، كە خزمەت بە هاوڵاتیان بكات و ئەو یاسایاننە دەركرێن كە بەرژەوەندی گشتی تێدایە".
کامەران کەریم