زایەڵە - د.ئارام محەمەد، وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئەنجامی زانكۆلاینی راگەیاند.لەمساڵدا (47) هەزارو (788) خوێندكار لە پۆلی (12) دەرچوون.
ئەمساڵ (30 ) هەزارو (661) قوتابی لە بەشی زانستی دەرچوون.
ئەمساڵ (15 ) هەزارو (716) قوتابی لە بەشی وێژەیی دەرچوون.
ئەمساڵ (159) قوتابی لە خوێندنگە نێودەوڵەتیەكان و (1250) قوتابی پیشەیی دەرچوون.
(6882) قوتابی دەرچوانی ساڵانی پێشوو داواكارییان پێشكەشكردووە.
(96%) ئەو قوتابیانەی پێشكەشی زانكۆلاینیان كردووە وەرگیراون.
كۆی گشتی پلانی وەرگرتن (64،761) قوتابیە.
كۆی گشتی وەرگیراوان (53،0709)قوتابیە.
ژمارەی وەرگیراوانی دەرچاوانی ئەمساڵ (45،526) قوتابی و ژمارەی وەرگیراوانی ساڵانی رابردو (7553) قوتابیە.
کامەران کەریم