زایەڵە - کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی سلێمانی بە راگەیاند، بەهۆی ئەو شەپۆلی بارانبارینەی ناوچەکەی گرتووەتەوە، لە 24 کاتژمێری رابردوودا 25.6 ملیمەتر باران لە سەنتەری شاری سلێمانی باریوە و کۆی گشتیی بارانبارینی ئەمساڵ گەیشتووەتە 30.7 ملیمەتر.
ساڵی رابردوو تاوەکو ئەم بەروارە تەنیا 9.3 ملیمەتر بارانباریبوو، بەوەش ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی رابردوو 21.4 ملیمەتر باران زیاتر باریوە.
ئەو رەوشی کەشوهەوایەی رووی لە ناوچەکە کردووە، ئەمڕۆش بەردەوام دەبێت و بەگوێرەی پێشبینییەکان باران دەبارێت.
کامەران کەریم