زایەڵە - بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان:یەکێتی بە ستراتیژێکی نوێوە هەنگاو بەرەو پێکهێنانی حکومەت دەنێت، نایەوێت ئەزموونی حوکمڕانییە تاکڕەوەکەی رابردوو دووبارە ببێتەوە.
بۆیە هەوڵی ئێمە بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی نیشتمانیی بەرپرسیارە بەرامبەر هاوڵاتییەکانی، حکومەتێکی دادپەروەر کە جیاوازی لەنێوان شارەکاندا نەکات و بە یەک ئاست خزمەتی هەموولایەک بکات.
ئەم قۆناغە نوێیەی هەرێمی کوردستان جێگەی تاکڕەوی و خۆسەپێنیی تێدا نابێتەوە، ئەوەی لە رابردوودا دامەزراوە حکومییەکان لەپێناو بەرژەوەندیی حزبی و کەسیدا بەکاردەهێنران، کۆتاییهات و چیتر حکومەت نابێت ئەو شوێنە بێت کە تەنیا کار بۆ بەرژەوەندیی لایەنێکی دیاریکراو بکات،
بەڵکو حکومەتی ئەمجارە هی خەڵکە و هەر دەبێت بۆ خەڵکیش بێت، هەموو هەوڵێکیش لەدەرەوەی ئەو ئیرادەیە، شکست دەهێنێت و یەکێتی رێگەی پێنادات.
جەخت لە پابەندبوون بە دەستوور و هاوبەشیی راستەقینە دەکەینەوە لە بەڕێوەبردنی وڵات و پاراستنی مافی هەموولایەک،و یەکلاکردنەوەی ناکۆکییەکان.
کامەران کەریم