زایەڵە - کەشناسی هەرێمی کوردستان سه‌باره‌ت به‌قۆناغی كۆتایی ئەم شەپۆلی بارانبارینە ئاشكرایكردووه‌، ئەمشەو بەردەوامدەبێت‌و تاوە باران‌و ھەورە بروسكەی پچڕ پچڕ سبەی شەو كۆتایی دێت، كه‌شناسێكیش ده‌ڵێت:"كاتەكانی ئایندەدا قۆناغی كۆتایی ئەم شەپۆلە لەسەر زۆربەی ناوچەكان دەستپێدەكاتەوە".

له‌لایه‌كى دیكه‌شه‌وه‌ ئاراس جەبار شارەزای بواری كەشناسی ڕایگەیاندووه‌، له‌كاتەكانی ئایندەى ئه‌مشه‌ودا قۆناغی كۆتایی ئەم شەپۆلە لەسەر زۆربەی ناوچەكان دەستپێدەكاتەوەو تاكاتەكانی ئەمشەو بەردەوامدەبێت.

وتووشیه‌تى:"لەم قۆناغەدا ئەگەری تاوە بارانی بەخوڕو ھەورە بروسكەو بارینی تەرزە دەبێت‌و زیاتریش لەناوچەكانی پارێزگای سلێمانی‌و ھەڵەبجەو كەركوك‌و ئیدارەی گەرمیان‌و لەناوچەكانی دیكەش بەبڕێکی كەمتر باران دەبارێت".

ئەوەشی خستووه‌ته‌ڕوو، "سبەینێ دووشەممە ئاسمانی ھەرێم بەدرێژای كاتەكان بەنیمچە ھەوری دەمێنێتەوەو كاریگەریی ناسەقامگیریی كەش بەلاوازی بەردەوامدەبێت‌و لەكات‌و شوێنی جیاوازدا بەدیارینەكراوی تاوە باران‌و ھەورە بروسكەی پچڕ پچڕ چالاك دەبێتەوەو درەنگانی سبەی شەو كۆتایی پێدێت".

کامەران کەریم