زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان رایگەیاند "بازرگانێک دەستگیرکراو بڕی ١٠٠ کیلۆگرام حەبی هۆشبەریش لەجۆری "کپتاگۆن" دەستی بەسەرداگیرا".
ئاماژە بەوەکراوە "دوای وەرگرتنی بڕیاری هەریەکە لە بەڕێزان دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاساییش و دادوەری لێکۆڵینەوەی دادگای کەرخ، بەهەمانگی نێوان هەردوو بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتی مادەهۆشبەرەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاساییش/ هەولێرو بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ماددە هۆشبەرەکانی حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ، لە ڕێکەوتی ٣٠ـی ١٠ـی٢٠٢٤ لە شاری بەغدا توانرا بڕی ١٠٠ کیلۆگرام حەبی هۆشبەر لەجۆری "کپتاگۆن" دەستی بەسەردابگیرێت، هاوکات لە هەمان چالاکیدا توانرا بازرگانێکی مەترسیدار کە ئەندامی تۆڕێکی نێودەڵەتی ماددەی هۆشبەر بوو دەستگیربکرێت".
کامەران کەریم