زایەڵە -  بەنداوی باوەشاسوار لە سنووری شارۆچكەی كفری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان سەرڕێژ بوو.

بەهۆی ئەو بارانەی لەم دوو رۆژەدا تەواوی كوردستانی گرتەوە، لە سنووری گەرمیان رێژەیەكی باش باران باری و بەنداوی باوەشاسواری پڕ كرد.

بەهۆی بارانەوە گوندی عەین شكور كە 20 خێزانی تێدا دەژی و سەربە شارەدێی جەبارەیە لە سنووری شارۆچكەی كفری، دانیشتووانەكەی بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی چەمەكانی تەنیشتیانەوە، گوندەكەیان چۆڵ كردووە.

ئەمساڵ سێیەمین جارە بەنداوی باوەشاسوار لە سنووری شارۆچكەی كفری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان سەرڕێژ دەبێت، دووەمجار لە 25ی ئاداری 2024 لە وەرزی بەهار بوو، ئەمشەویش بۆ سێیەمین جار سەرڕێژی كردووە، بەنداوەكە توانای گلدانەوەی شەش ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە.

کامەران کەریم