زایەڵە - وەزارەتی ناوخۆی تورکیا بڕیاریدا بەدورخستنەوەی سەرۆکی شارەوانییەکانی (مێردین، باتمان و خالفەتی) كه ههرسێكیان كوردن و لهشوێنیان قەیوم دانرا، لەبەرامبەر ئەو بڕیارەش دانیشتوانى ئەو شارانە دەستیان بە ناڕەزایەتى دەربڕین و ڕەتکردنەوەى قەیوم کردووە.ئەمڕۆ دووشەممە 4-7-2024 وەزارەتی ناوخۆی تورکیا بڕیاریدا بەدورخستنەوەی ههریهك له(ئەحمەد تورک)، سەرۆکی شارەوانیی مێردین، گوڵستان سۆنۆک سەرۆکی شارەوانی باتمان و مەهمەت قەرەیڵان سەرۆکی شارەوانی خالفەت و دانانى
قەیوم لە شوێنەکانیان.وەزارەتى ناوخۆى تورکیا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە جێگەى سەرۆکی شارەوانیی مێردین تونجای ئاککۆیون پارێزگاری مێردین بەوەکالەت سەرۆکی شارەوانی بەقەیوم بەڕێوەدەبات، ئەکرەم جاناڵپ پارێزگاری باتمان بەوەکالەت لەپاڵ ئەرکەکانی پارێزگار بەقەیوم سەرۆکایەتی شارەوانیش بەڕێوەدەبات، هەروەها هاکان باشئۆغڵو قائیمقامی شاری خالفەتی لەلایەن پارێزگاری ڕۆحا بەقەیوم لەشوێنی سەرۆکی شارەوانی خالفەتی دانراوە.
دوابەدواى بڕیارەکەش بۆ ڕێگریی لەدروستبونی خۆپیشاندانی فراوانی جەماوەریی، پارێزگای مێردین بڕیاریداوه بۆ ماوهى 10 ڕۆژ هەموو جۆرە چالاکیو خۆپیشاندانێك لەسەرتاسەری پارێزگاکە قەدەغە بکرێت،
دەرکردنى بڕیارەکەى وەزارەتى ناوخۆى تورکیا دوای هەڵبژاردنی مانگی ئاداری ئەمساڵى شارەوانییەکانی تورکیا دێت، کە کورد سەرکەوتنی بەدەستهێنا. توركیا ڕایگهیاندوه، دهیهوێت پرۆسهى ئاشتى لهوڵاتهكهى لهگهڵ كوردان دهستپێبكاتهوه.