زایەڵە - کاروان یاروەیس ئەندامی ئەنجومەنی عێراق لە یەکێتی بڵاویکردەوە: لەگەڵ بەڕێزان د.خالد شوانی وەزیری دادی عێراق و د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمان ئەمڕۆ  لەگەڵ عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق کۆبوینەوە.

وتیشی، بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای فیدرالی لەبارەی تەوتینی مووچەی هەرێم تەوەری سەرەکی کۆبونەوەکە بوو.

ئاماژەی بەوەشدا، هەروەها نوسراوی فراکسیۆنی یەکێتی و یاداشت و ئیمزای چوار فراکسیۆنی کوردستانی و (١٣٨) پەرلەمانتارو سەرۆکی فراکسیۆنی عێراقی درایە پارێزگاری بانکی ناوەندی، کە پشتیوانی داوای مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکەن بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای باڵای فیدرالی بۆ تەوتین لەرێگای بانکە فیدرالیە حکومیەکانەوە.

کامەران کەریم