زایەڵە ـ بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی ناوچەکانی هەرێمی بڵاوکردەوە.
کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، "ئەمڕۆ سێشەممە 5ی تشرینی دووەمی 2024، ئاسمان نیمچە هەور و تەم دەبێت تا کاتەکانى نیوەڕۆ، لەگەڵ ئەگەرى نمە بارانێکى کەم لەسەر هەندێ ناوچە شاخاوییە بەرزەکان، لە دوانیوەڕۆ کەشەکە جێگیر دەبێت و ئاسمان بۆ ساماڵ و پەڵە هەور دەگۆڕێت، لەگەڵ ئەگەرى دووبارە دروست بوونەوەى تەم لە هەندێک ناوچەدا، پلەکانی گەرما 1 بۆ 2 پلە بەرزدەبێتەوە".
ئاماژەی بەوەکراوە، "سبەینێ چوارشەممە 6ی تشرینی دووەمی 2024، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەگەڵ دروستبوونى تەم لەکاتەکانى بەیانى زوودا، پلەکانی گەرماش کەمێک بەرزدەبێتەوە".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 22 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 19 پلەى سیلیزى
دهۆک : 22 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 23 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 21 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 22 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 13 پلەى سیلیزى
سۆران : 20 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 25 پلەى سیلیزى
کامەران کەریم