زایەڵە - ئەنوەر حەمە سەعید، بەڕێوەبەری گشتی كارەبای سلێمانی:ئەگەر کارەبا بکرێتە 24 کاتژمێری ئەوا 30 ئەمپێر کارەبا دەدرێتە هاوڵاتیان، ئەگەر بەرهەمهێنانی کارەباش زیاد بکات ئەوکات دەتوانین ئەو بڕە زیاتر بکەین.
لەو بارەوە چەند پێشنیازێکمان داوەتە حكومەتی هەرێم و چاوەڕوانی وەڵامی ئەوانین.
ئەوەش لەكاتێكدایە، لە ئێستادا ڕۆژانە حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێم لە ڕێگەی مۆلیدە و كارەبای نیشتیمانی تەنها 12 كاتژمێر كارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین دەكات.
کامەران کەریم