زایەڵە - راگەیەنراوی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پێشنیازی هەمواركردنەوەی مادەی دووی لە یاسای بودجە پەسەندكرد كە بریتییە لە: 

1. وەزارەتی دارایی عێراق پابەند دەبێت بە قەرەبوو كردنەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە خەرجییە "سیادییەكان" بۆ تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوت، بەرانبەر ئەو نەوتەی كە لەلایەن هەرێمەوە بەرهەم دێت و لەلایەن كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نیشتمانی "سۆمۆ" و وەزارەتی نەوتی فیدراڵەوە وەردەگیرێت. 

 پێویستە لە ماوەی 60 رۆژی داهاتوودا وەزارەتی نەوتی فیدراڵ و سامانە سروشتییەكانی هەرێم بگەنە رێككەوتنێك. 

2. پێویستە لایەنێكی راوێژكاری نێودەوڵەتی بە نزیكەیی بڕی تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوتی هەرێم بۆ وەزارەتی نەوت و دارایی عێراق دیاری بكات و حكوومەتی هەرێمیش پابەند بێت بە پێیەوە .

3. دەبێت دەستبەجێ نەوتی بەرهەمهێنراو لەلایەن هەرێمەوە بدرێت بە كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوت "سۆمۆ" یا وەزارەتی نەوتی فیدراڵ، تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەیشی لەلایەن وەزارەتی دارایی فیدراڵی وەك پێشەنكی بۆ هەر بەرمیلێك بە 16 دۆلار دەخەمڵێندرێت دەدرێتەوە بە هەرێمی كوردستان و دوای تەواوبوونی لایەنی راوێژكاری نێودەوڵەتیش بڕی ئەم پارە گۆڕانكاری بەسەردا دێت.

کامەران کەریم