زایەڵە - نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە دۆناڵد ترەمپ و جەی دی ڤانسی جێگری کرد بەبۆنەی سەرکەوتنیانەوە لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس رایگەیاند، "گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراو و جەی دی ڤانس دەکەم بەبۆنەی سەرکەوتنیانەوە لە هەڵبژاردن".
هەروەها دەڵێت، "چاوم لە کارکردنی پێکەوەییە بۆ بەهێزکردنی هاوبەشی و قووڵکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان، عێراق و ئەمریکا".
دۆناڵد ترەمپ لە ویلایەتی فلۆریداوە گوتاری سەرکەوتنی پێشکەش کرد و خۆی وەکو 47ـەمین سەرۆکی ئەمریکا ناساند.