زایەڵە - كاروان عوسمان، سەرۆكی بەشی سكاڵاكان لە ئەنجومەنی پاریزگای كەركوك راگەیاند، ئەمڕۆ دادگای باڵای فیدراڵی لە دانیشتنەكەیدا ئەو پێنج سكاڵایەی كە دژ بە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك تۆماركرابوون رەتكردووەتەوە كە لەلایەن راكان جبوری پارێزگاری پێشووی كەركوك و حەسەن تۆران سەرۆكی بەرەی توركمانی و سەوسەن جەدوعی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لەسەر پارێزگار و سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك و سەرۆكایەتی كۆمار تۆماركرابوون.
وتیشی، پێش بڕیارەكەی دادگا ، بەرەی توركمانی سكاڵاكەی خۆی كشاندووەتەوە.
کامەران کەریم