زایەڵە - لە لایەن نوخشە ناسیح قائیمقامی هەڵەبجە و بەڕێوەری ناحیەی بیارە سەردانی مەرزی تەوێڵە شۆشمێ کرا ، مەبەست لە سەردانەکە بەدواداچون بوو بۆ ئامادەکاریەکان بۆ هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی هاوڵاتی لەدەروازەی شوشمێ .
نوخشە ناسیح ڕایگەیاند: ئامادەکارییەکان تەواو کراوە بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبیلی تایبەتی هاوڵاتیان لەدەروازەی شوشمێ و بڕیار وایە لە هەفتەی داهاتوو بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
کامەران کەریم