زایەڵە - دەقی ڕاگەیەندراوی نووسینگەی مەسرور بارزانی: ئەمڕۆ پێشوازیمان لە بەڕێز نەسروڵلا ڕەشنوودی کونسولی گشتیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر کرد بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی.
سوپاسی کونسوڵی گشتیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانمان کرد و هیوای سەرکەوتنمان لە ئەرکی داهاتووی بۆ خواست.
لە دیدارەکەدا بە گرنگیی ئاماژەمان بە سەردانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان کرد ، بەو هیوایەی ببێتە پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندی دوولایەنە.
کونسولی گشتیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر، پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی کرد و جەختی لە گرنگیی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم کرد .
هەروەها پێزانینی بۆ هاریکاریی و هەماهەنگیی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کونسولخانەی وڵاتەکەی دەربڕی.
کامەران کەریم