زایەڵە - چەند ڕۆژێکە لە هەڵەبجەی تازە بەشێکی زۆر لەهاوڵاتیانی ناوچەکە تووشی سکچون و ڕشانەوە بوون.بەجۆرێک لەماوەی 24 کاتژمێردا نزیکەی 600 کەس سەردانی نەخۆشخانەیان کردوە.
بەڵام لەو ژمارەیە، تەنیا یەک کەسیان ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کراوە.
ژمارەی تووشبووانی سکچوون و ڕشانەوە لە شارەزوور زیادیکرد و تەندروستیش داوا لە هاوولاتییان دەکات ئاو بکوڵێنن.
دوای زیادبونی حاڵەکەتە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لیژنەیەکی تەندروستی سلێمانی بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لە هۆکاری بڵاوبوونەوەی سکچوون و ڕشانەوە، سەردانی شارەزووری کرد.
لیژنەکە بە ڕێژەی 80٪ گەیشتووتە ئەو بڕوایەی هۆکاری بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە بۆ پیسبوونی ئاوی خواردنەوەی قەزاکە بگەڕێتەوە، ئەویش دوای ئەوەی ئاوی لافاو و باراناوی چەند ڕۆژی ڕابردوو تێکەڵی ئاوی خواردنەوە بووە.
داواشیان لە هاووڵاتییان کرد ڕێکارەکانی خۆپارێزی بگرنەبەر و ئاو بکوڵێنن، ئینجا بۆ خواردنەوە و خواردن بەکاریبهێنن.
بە پێی زانیارییەکان تا ئێستا زیاتر لە هەزار هاووڵاتی لە شارەزوور بە هۆی ئاوی پیسەوە تووشی سکچوون و ڕشانەوە بوون.
کامەران کەریم