زایەڵە - لە شارەزوور لە ماوەی 24 کاژێر دا زیاتر لە هەزار و 200 کەس تووشی سکچوون و رشانەوە بوون و سەردانی نەخۆشخانەی گشتیی شارەکەیان کردووە؛ ژمارەکە لە زیادبوونە.
ئەمڕۆ سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆنفرانسی پزیشکیی نەخۆشیەکانی دڵ ڕایگەیاند، ژمارەی توشبوانی سکچون و رشانەوە لە شارەزور لە زیاتر لە 1500 کەسی تێپەڕاند
هاوکات، لیژنەیەکی تایبەت لە تەندروستیی سلێمانی سەردانی شارەزووریان کردبوو و لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی ناوچەکە بەدواداچوونیان کرد. گومانەکان بۆ ئاوی خواردنەوەی شارەکە دەچێت.
کامەران کەریم