زایەڵە - سەباح سوبحی، ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق بۆ میدیای پارتی ڕایگەیاند: بەربەستی سەرەکی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان ماددەی 12 بوو لە یاسای بوودجە ژمارە 13 لە ساڵی 2023، لە بڕگەی دووەمی ئەو ماددەیە لە بڕگەی(ج).

سەباح سوبحی ڕایگەیاند: هەفتەی داهاتوو خوێندنەوەی یەکەم و دووەم بۆ پرۆژە یاسای هەناردەکردنەوەی نەوت، لە پەرلەمانی عێراق دەکرێت.

وتیشی: رەنگە لایەنەکانی شیعە بە هەندێ مەرج لەگەڵمان ڕێک بکەون بۆ تێپەڕاندنی پرۆژە یاسای هەناردەکردنەوەی نەوت.

ئاماژەی بەوەش دا: بەربەستی سەرەکی هەناردەکردنەوەی نەوت مادەی (12) بوو لە یاسای بودجە ژمارە(13) ساڵی(2023) .

زیاتر وتی: بڕگەی دووەمی ئەو مادەیە لە بڕگەی (ج)، باس لەوە دەکات پرسی بەرهەمهێنان و گواستنەوە، یەکسانە بە تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوە لە وەزارەتی نەوتی فیدراڵ.

ڕاشیگەیاند: لەسەر پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت، کۆبوونەوەی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت کرا، هەمووان لەگەڵ ئەوە بوون کە ئەو پرۆژەیە هەمووار بکریتەوە.

کامەران کەریم