زایەڵە - ئەکاونتێکی سەر بە فەرماندەیی بۆشایی ئاسمانی ئێران (سێمنان) دوای بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆی هەڵدانی مووشەکێک لە شاهرود لە ڕۆژهەڵاتی تاران، پەیامێکی بەمشێوەیە بڵاوکردەوە:

"پەیامەکەمان لە شاهرودەوە بۆ تەلئەبیب نێردرا، ئێمە سەلماندمان کە ئێوە لە بنکەی شاهرود نەتانتوانیوە ئامانجەکانتان بەدەست بهێنن. ئێستا دەبێت چاوەڕێی وەڵامی یەکلاکەرەوەی ئێمە بن لە ئاسمان و بۆشایی ئاسمانەوە بۆ سەر بەنرخترین کەلوپەلەکانتان".

هەندێک لە شارەزایان پێیان وایە کە ڕەنگە ئۆپەراسیۆنێک لە دژی مانگە دەستکردە سیخوڕییە سەربازییەکانی ڕژێمی ئیسرائیل ئەنجام درابێت یان ئۆپەراسیۆنێکی تر کە باڵادەستی مووشەکی و بۆشایی ئاسمانی ئێران بە ئیسرائیل و ئەمریکا پیشان درابێت.