زایەڵە ـ سەرکار سورچی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم:لە چوارشەممەی ڕابردووەوە، 06-11-2024، تاوەکوو کاتژمێر 12:00ـی نیوەڕۆی دوێنێ هەینی، 08-11-2024، نزیکەی دوو هەزار و 200 کەس لە شارۆچکەی شارەزوور تووشی سکچوون و ڕشانەوە بوون."
"هیچ یەکێک لەو حاڵەتانەی تۆمارکراون مەترسیدار نەبوونە و هیچ کەسێک بەوهۆیەوە گیانی لەدەست نەداوە؛ بەشێکی تووشبووان پێویستییان بە مانەوە لە نەخۆشخانە نەبووە، زۆرینەشیان دوای یەک دوو کاتژمێر مانەوە و وەرگرتنی چارەی پزیشکی لە نەخۆشخانە، گەڕاونەتەوە ماڵەکانیان."
"ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی ئەو لیژنەیەی وەزارەتی تەندروستیی بۆ بەدواداچوون بۆ هۆی تووشبوونی هاووڵاتییان بەو نەخۆشییە پێکی هێنابوو، دەریان خستووە، هۆی سەرەکیی تووشبوونی ئەو ژمارە زۆرەی هاووڵاتییانی شارەزوور بە سکچوون و ڕشانەوە 'ئاوی پیسی ماڵان' بووە."
کامەران کەریم