زایەڵە - سەعدی پیرە، وتەبێژی یەکێتیی :فەرمانی هەرێمی بۆ راسپاردنی لایەنی براوەی هەڵبژاردن دەرکراوە بەڵام هێشتا کۆمسیۆن ئەنجامی تانەکانی هەڵبژاردنی یەکلانەکردووەتەوە.
له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن، گفتوگۆ له‌نێوان لایه‌نه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت ده‌ستپێده‌كات و فەرمانی سەرۆکی هەرێم بۆ ڕاسپاردنی لایه‌نێك به‌مه‌به‌ستی پێکهێنانی حکومەت دەرچووە".
یەکێتی شاندی خۆی هەیە و ئه‌و شانده له رێگه‌ی كه‌ناڵه‌كانی خۆیه‌وه پەیوەندی بە هەمو لایەنەکانەوە کردوە و گفتوگۆ و ڕا گۆڕینه‌وه هه‌بوه، به‌ڵام وه‌كو گفتوگۆی فه‌رمی له‌سه‌ر دامه‌زراندنی حكومه‌ت هێشتا لای یه‌كێتییه‌وه ده‌ستیپێنه‌كردوه و له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ده‌ستپێده‌كات.
گفتوگۆی لایەنەکان لەسەر پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت دەستی پێ کردووە بەڵام هێشتا پارتی و یەکێتی راستەوخۆ نەچوونەتە دانوستاندنەوە.
به گفتوگۆ و لێكتێگه‌یشتن ده‌گه‌ینه ئه‌نجام، ، دابەشکردنی پۆستەکان له رێگه‌ی كه‌ناڵی میدیاكانه‌وه نابێت له رێگه‌ی گفتوگۆی چڕ ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ڵبژاردن.
کامەران کەریم