زایەڵە - محەمەد نووری، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق:هەنگاوێک لەناو لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ لێپرسینەوە لە عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق هەیە.

لێپرسینەوە لە ناوبراو بە هۆی نەبوونی کۆنترۆڵی جێگیریی نرخی دۆلار و باڵادەستیی بانکە ئەهلییەکانە بەسەر پرۆسەی فرۆشتنی دراودا.

پرسەكان زۆرن، هۆکارێکی دیکە کە بە یەکێک لە هۆکارەکانی لێپرسینەوە لە پارێزگاری بانکی ناوەندی دادەنرێت، هەژموونی بەشێک لە بانکە ئەهلییەکانە کە خاوەندارێتیی ڕەگەزنامەی بیانی دەکەن و جڵەوی پرۆسەی کڕین و فرۆشتنی دراو و حەواڵەی دەرەکییان كردووە."

كار بۆ گۆڕینی پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق دەكەن، چونکە تەمەنی یاسایی تێپەڕیوە و لەو پۆستەدا بەردەوامە، لە کاتێکدا دەبێت خانەنشین بکرێت.

کامەران کەریم