زایەڵە - جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند "ئەمرۆ کۆمسیۆن وەڵامی 13 تانەی تر سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانەوە دەنێرێت بۆ ئەنجومەنی دادوەری".
 
ئاماژەی بەوەشکرد "بەمەش وەڵامی هەر 41 تانەکە لەلایەن کۆمسیۆنەوە دراوەتەوە و لە ئایندەیەکی نزیکدا لەلایەن ئەنجومەنی دادوەرییەوە یەکلا دەکرێنەوە".
 
هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە رۆژی 20ی تشرینی یەکەمی 2024 بەڕێوەچوو.
 
کامەران کەریم