زایەڵە - لیژنەی دابەشكردنی سووتەمەنی لە نەوت و کانزاکانی سلێمانی ڕایگەیاند: نزیکەی 40 ملیۆن لیتر نەوت بەسەر 200 هەزار خێزانی سنووری پارێزگای سلێمانی دا دابەشکراوە، پرۆسەکەش بەردەوامە.
کۆتایی ئەم ساڵ دابەشکردنی نەوت کۆتایی دێت.
قەزای مەڵبەندی سلێمانی پێکدێت لە 10 مەڵبەندی خۆراک و دابەشکردنی نەوتیش بەگوێرەی پسوولە و مەڵبەندی خۆراک دەبێت.
دابەشکردنی نەوت ئێستا لەنێو شاری سلێمانییە و گەیشتووەتە مەڵبەندی 6، هاوکات لەو گەڕەک و شوێنانەی خەڵک نەوتی وەرنەگرتبێت پێیان دەدرێت.
بۆ دابەشکردنی نەوت بەسەر 540 هەزار خێزان لەسنووری پارێزگای سلێمانی 108 ملیۆن لیتر نەوت پێوێستە.
رۆژانە نەوتمان بەدەست دەگات و نەوتی پێویستیش لە کۆگەکانی سووتەمەنی سلێمانی هەیە
کامەران کەریم