زایەڵە ـــ ڤینیسیۆس جونیۆر کە نەیتوانی بگاتە تۆپی زێڕینی 2024، بە باشترین و کاریگەرترین هێرشبەری ساڵی 2024 دەستنیشان کرا، سەرووتر لە لیڤاندۆڤسکی، پالمەر و هالاند، جێگیر بوو.
46 گۆڵ و 43 ئاسیستی بۆ ڤینی. ئەستێرەی ڕیاڵ بە کاریگەرترین هێرشبەری ساڵی 2024 لە نێو 3 لە لیگە بەناوبانگترینەکانی خولی ئەوروپا ناسراوە.
ڤینیسیۆس کە لە دوو هەفتەی ڕابردوودا نەیتوانی بگاتە تۆپی زێڕینی 2024 و کاردانەوەی زۆری هەبوو، ئێستا بە کاریگەرترین هێرشبەر دەستنیشان کراوە.
لیڤاندۆڤسکی بە 42 گۆڵ و ئاسیستی لە پلەی دووەمدایە و پالمەر، هالاند و سەڵاح لە پلەکانی سێیەم تا پێنجەمدان.
ڤینی لەم وەرزەدا 17 یاری ئەنجامداوە و 12 گۆڵ و 7 ئاسیستی تۆمارکردووە.
کەژاڵ حەمیدی