زایەڵە-محەمەد شیاع سودانی بە سەردانێک گەیشتە هەولێر و چاوەڕێ دەکرێت چەندین کۆبوونەوەی گرنگ لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم ئەنجامبدات.
ئامانج لە سەردان و کۆبوونەوەکانی سودانی لە هەرێم بریتین لە:
-پیرۆزباییکردن بەبۆنەی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان
-داواکردن بۆ پەلەکردن لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت
-چارەسەری گرفتەکانی پەیوەست بە سەرژمێری گشتیی کە بڕیارە هەفتەی داهاتوو ئەنجامبدرێت
-چارەسەرکردنی كێشەی مووچەی مانگەكانی 11 و 12 ی مووچەخۆرانی هەرێم
-گفتوگۆکردن لەبارەی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی دیکەی هەرێم و بەغداد.
کامەران کەریم