زایەڵە- شارەزایەکی کەشناسی رایگەیاند، هەفتەی ئایندە شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و سێ رۆژ باران دەبارێت.

 هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی شارەزای كەشناسی رایگەیاند، دوای كپبوونی بۆ ماوەیەك، دووبارە كاریگەریی نزمەپەستانی دەریای ناوەڕاست چالاك دەبێتەوە، بە شەپۆلێكی تری تاوەبارانی بەخوڕ و هەورەبروسكە دێتەوە ناوچەكەمان.

ئەو کەشناسە، ئاماژەی بەوەشکرد، پێشبینی دەكرێت لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو بەدیاریكراوی یەكشەم لەسەر دووشەم لەگەڵ ڕۆژانی 18 و 19 و 20ـی مانگ، كەشێكی ناسەقامگیر ڕوو لە تەواوی ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان بكات.

وتیشی، ناوچە جیاوازەكانی هەرێم دەكەوێتە ژێر كاریگەریی نزمەپەستانی ناوچەكانی دەریای ناوەڕاست، شەپۆلێكی تاوەباران و هەورەبروسكە هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.

کامەران کەریم