زایەڵە- لەڕاگەیەنراوێکی کۆلێژی پەروەردەی شارەزوور کەوێنەیەکی بۆزایەڵە نێردراوە هاتووە، ئاگاداری هەموو ئەو بەڕێزانە دەکەینەوە، کە خوازیارن لە بەش و خوێندنە جیاوازەکانی کۆلێژماندا دەست بە خوێندن بکەن، بەو شێوەیەی لە خوارەوە ئاماژەیپێدراوە، فۆڕمی ڕاستەوخۆ دابەشدەکرێت:
- بەشی گەشەپێدانی مرۆیی/ بەیانیان
- بەشی زمانی کوردیی/ ئێواران
- بەشی باخچەی منداڵان/ ئێواران
- بەشی گەشەپێدانی مرۆیی/ ئێواران
- بەشی پەروەردەی تایبەت/ ئێواران
خوازیاران دەتوانن لە ڕۆژی (یەکشەممە ٢٠٢٤/١١/١٧) سەردانی کۆلێژی پەروەردەی شارەزوور بکەن، بە مەبەستی وەرگرتنی فۆڕم.
کامەران کەریم