زایەڵە-بەپێی زانیاریەکان، بەڕێوەبەرانی بانکەکانى رەشید، رافیدەین و تى بی ئاى لەگەڵ تەیف سامى، وەزیرى دارایی عێراق لەبارەی پرسی بەجێکردنى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان لەبەر رۆشنایی بڕیارى دادگاى باڵاى فیدراڵى عێراق کۆدەبنەوە.
بڕیاریشە کۆبوونەوەکە بەمنزیکانە بکرێت، بەڵام رۆژەکەى دیاری نەکراوە.
دادگاى باڵاى فیدراڵیى عێراق لە 21ـى شوباتى 2024 بڕیاری دا هەردوو حکومەتى فیدراڵى و هەرێمى کوردستانى پەیوەست بکات بەوەى مووچەى مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان بەجێبکرێت و مانگانە بدرێت، بەجێکردنەکە لەڕێگەى بانکە حکومییەکانى عێراق و ئەو بانکانەوە دەبێت کە لەلاى بانکى ناوەندى مۆڵەتپێدراون.
کامەران کەریم